نرخی نەوت بەردوامە لە دابەزین

07/01/2020 - 09:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە بە پێچەوانەی دوێنێوە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆوە بینی.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە 70 دۆلار و 25 سەنتەوە، ئەمڕۆ دابەزیووە بۆ 68 دۆلارو 2 سەنت، لە کردنەوەی بازاڕیشەوە لە بەیانی مڕۆدا هەر بەردەوامە لە دابەزین.

نرخی یەک بەمیل نەوتی خاو لە 64 دۆلارو 30 سەنتەوە، ئەمڕۆ دابەزیووە بۆ 62 دۆلارو 7 سەنت، لە کردنەوەی بازاڕیشەوە لە بەیانی ئەمڕۆشەوە هەر بەردەوامە لە دابەزین.

ئەم بەرزبوونەوەو دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە بارگرژی نێوان ئەمەریکا و ئێرانەوە هەیە لە سەر زەوی عێراق.