سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ داعش هێرشێكی ئه‌نجامدا و قوربانی لێكه‌وته‌وه‌

14/01/2020 - 10:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردە سەر یەکەیەکی پاسەوانی سنووری عێراقی.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 14-1-2020 چەکدارانی داعش، هێرشیان کردووەتە سەر بارەگای فەوجی یەکی سەر بە فەرماندەی پاسەوانی سنور لە نزیک دەروازەی وەلید لە سنووری سووریا.

لە ئەنجامی هێرشەکەی داعش، کە دەگوترێ لە خاکی سووریاوە کردوویانەتە سەر هێزە عێراقییەکە، ئەفسەرێکی عێراقی بە پلەی نەقیب، کوژراوە.

زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە رووبەڕووبوونەوەیەکی توند لە نێوان چەکدارەکانی داعش و هێزە عێراقییەکە دروست بووە و چەکدارە تیرۆریستەکان بۆ ناو خاکی سووریا پاشەکشەیان کردووە.