هێزێكی سه‌ربازی ده‌نێردرێنه‌ ناو خاكی عێراق

15/01/2020 - 10:23 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

ئۆکرانیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) هێزێکی سەربازی دەنێرێتە عێراق.

دیمیتری کۆلیبا، جێگری سەرۆکی حکوومەتی ئۆکرانیا، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، وڵاتەکەی ئامادەیە 20 راوێژکاری سەربازی بنێرێتە عێراق.

دیمیتری کۆلیبا راشیگەیاندووە: هەر کاتێ ناتۆ کارەکانی لە عێراق دەست پێکردەوە، وڵاتەکەی 20 راوێژکارەکە لە چوارچێوەی کارەکانی ناتۆ، دەنێرێتە عێراق.

دوای کوژرانی ئەبومەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی، ناتۆ بڕیاریدا کارەکانی لە عێراق بووەستێنێت، کە کارەکەی بریتی بوو لە مەشقکردن بە هێزە عێراقییەکان.