نهێنییه‌كی نه‌بیستراو ده‌رباره‌ی تره‌مپ و سوله‌یمانی ئاشكرا كرا

15/01/2020 - 12:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشكرایكرد: حەوت مانگ پێش ئێستا سەرۆكی ئەمریكا فەرمانی بۆ كوشتنی سولەیمانی دەركردبوو.

زەریف لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا كە ئەمڕۆ لە هندستان سازیكرد، ووتی: ئەوان داوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكایان لە عیراق نەكردووە، بەڵكو ئەوە بڕیارێكی تەواو عیراقیە.

قسەكانی وەزیری دەرەوەی ئێران دوای نزیكەی دوو هەفتە دێت لە هێرشی ئەمریكا بۆ كوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران.