لەشاری مەككە عەبادی توشی ئەمە هات

سێ شەممە, 20 حوزەیران 2017 05:39

 

 

دوێنێ‌ سەرۆك وەزیری عێراق گەیشتە سعودییەو هەر لەوێدا مەراسیمی عومرەی بەجێهێنا، بەڵام لەناو كەعبەدا كەسێك بەدەنگێكی بەرز خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە بۆ بینی عەبادی.

سەرچاوەكانی هەواڵ باس لەوەدەكەن، دوێنێ‌ دوای ئەوەی گەیشتۆتە شاری ریاز، (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی عێراق چۆتە شاری مەككەو لەوێدا مەراسیمی عومرەی بەجێهێناوە.

هاوڵاتییەكی عێراقی كە چاوی بە (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیران كەوتووە بەدەنگێكی بەرز هاواری كردووەو خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە بۆ بینینی ناوبراو.

هاوڵاتییەكە هاورای كردووە، بەخێربێی ئەی ئەو كەسەی شارەكانت لەژێر چنگی داعش رزگار كرد، بژی عەبادی كە توانی شارەكانی سەڵاحەددین و روممادی و و موسڵ ڕزگار بكات.

سەرچاوەكانی هەواڵ باس لەوەدەكەن، هاوڵاتییەكە لەگەڵ سوڕانەوە لە تەواف ئەو قسانەی دووبارە كردۆتەوە، بەڵام پاسەوانەكان ڕێگەیان نەداوە، هیچ كەسێك نزیكی عەبادی ببێتەوە.

 

ئـ . كـ