بەغدا لەسەر بەرهەمهێنان و نرخی كارەبا ڕونكردنەوە دەدات

25/01/2020 - 09:43 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 


وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق ڕایدەگەیەنێت: ئەو پارەیەی كە بۆ كارەبای نیشتیمانی لە هاوڵاتیانی وەردەگیرێت لەگەڵ تێچوی بەرهەمهێنان و گواستنەوەیدا گونجاو نیە.



ئەحمەد عەبادی وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: بەرهەمهێنانی كارەبا لە عێراق تێچویەكی زۆری هەیە و وەرگرتنی پارەی كارەبای نیشتیمانی لە هاوڵاتیان بەراورد ناكرێت بە تێچوی بەرهەمهێنان وگواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا .

 

هەروەها ووتیشی: بە گوێرەی بەدوادچونەكانیان لە سەدا 58ی بەفیڕۆچونی كارەبا لە ناوچە كشتوكاڵی و ناوچە هەرەمەكییەكانی دانیشتواندا تۆماركراون كە بەشێكی زۆریان تێچوی كارەبا نادەن بە حكومەت.