بەغدا... 27 خۆپیشاندەر بونەقوربانی

25/01/2020 - 10:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی



خۆپیشاندانەكانی عێراق بەردەوامەو دوێنێ هەینی 27 خۆپیشاندەر بونەقوربانی و هێزە ئەمنیەكان بە بەكارهێنانی گازی فرمێسك رێژ و تەقەكردن بڵاوەیان بەخۆپیشاندەران كردووە.

 

بە گوێرەی هەواڵی بەشێك لە میدیا عێراقیەكان، دوێنێ هەینی لەسەر ڕێگای محەمەد قاسم لە بەغدا دوو خۆپیشاندەر كوژراون و 25 كەسی دیكەش برینداربون.

 

بەپێی زانیارییەكان هێزە ئەمنییەكانی عێراق بە بەكارهێنانی گازی فرمێسك رێژ و تەقەكردن هەوڵی بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەرانی سەر رێگای محەمەد قاسم لە بەغدا داوە .