دوای چوار مانگ، كارێكی گرنگ له‌ به‌غدا ئه‌نجامده‌درێت

25/01/2020 - 11:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

سوپای عێراق گۆڕەپان و شەقامە داخراوەکانی بەغدای پایتەختی وڵاتەکەی دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ئەمڕۆ شەممە 25-1-2020، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا کۆتایی بە گرتنی گۆڕەپانی خەلانی هێنا.

هەر ئەمڕۆ، سوپای عێراق گۆڕەپانەکانی قورتوبە و تەیەڕان و شەقامی خێرای محەمەد قاسم و پردی ئەحراری بەڕووی هاتوچۆی هاووڵاتییاندا کردەوە.

ئەو گۆڕەپانانە نزیکەی چوار مانگە بەخۆی خۆپیشاندانەکانەوە لەلایەن سوپای عێراقی بە پارچە کۆنکریتی گەورە داخرابوون و شەقام و پردەکەش لەلایەن خۆپیشاندەرانی مانگرتووەوە، گیرابوون.