سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقیش هاته‌ ده‌نگ

27/01/2020 - 10:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، کە مووشەکبارانکردنی باڵوێزخانەی ئەریکا ناوبانگی عێراق لەکەدار دەکات.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، سەرکۆنەی مووشەکبارانکردنی باڵوێزخانەی ئەمریکای کردووە و داوا لە حکوومەتی وڵاتەکەی دەکات باڵوێزخانەی وڵاتان لە بەغدا بپارێزێت.

محەمەد حەلبوسی هەروەها رایگەیاندووە، مووشەکبارانکردنە بەردەوامەکانی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ناوبانگی عێراق لەکەدار و وڵات بێهێز دەکات، جگە لە زیانگەیشتن بە بەرژوەندییەکان و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی عێراق.

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 26-1-2020، پێنج مووشەک ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کران، کە سێ مووشەکیان لە سنووری باڵوێزخانەی ئەمریکا کەوتنە خوارەوە و باس لە برینداربوونی کەسێکیش بەو هۆیەوە، دەکرێت.