عێراق... لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكانی نەجەف پێكهێندرا

08/02/2020 - 12:02 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایدەگەیەنێت: بڕیاریانداوە بە پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە ڕووداوی هێرشكردنە سەر خۆپیشاندەران لە نەجەف و كەربەلا.


وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەو ئاماژەی بەوەكرد: داوا لە سەرجەم هێزە ئەمنییەكان دەكات زیاتر دان بە خۆیاندا بگرن بەرامبەر خۆپیشاندەران.

 

ئەوەشی خستەڕوو: وەزارەتی ناخۆی عێراق لیژنەیەكی پێكهێناوە بۆ لێكۆڵینەوە لە شەڕ و پێكدادانی نێوان لایەنگرانی موقتەدا سەدر و خۆپیشاندەران لە نەجەف كە ژمارەیەك كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.