دەستگیركردنی چەند تیرۆرستێكی داعش لە موسڵ ڕاگەیەندرا

10/02/2020 - 09:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی


وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایدەگەیەنێت: دوێنێ پێنج تیرۆرستیان دەستگیركراوە كە سەر بە ڕێكخراوی تیرۆرستی چەكدارانی داعش بون.

 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویكردەوە: بەڕێوەبەرایەتی كاروباری بازگەكانی سەر بە فەرماندەی پۆلیسی نەینەوا بە پشت بەستن بە زانیاری هەواڵگیری ورد، توانی پێنج تیرۆرستی داعش لە شاری موسڵ دەستگیر بكات.



هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: ئەو ئۆپەراسیۆنە لە بازگەی نەسر لە دەروازەی باشوری رێگای موسل-بەغدا ئەنجامدراوە و سەركەوتو بوە.