باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا هۆشداری ده‌دات

10/02/2020 - 16:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

كوردیو...

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق، لەبارەی ئەو خۆپیشاندانانەی لە بەغدا و نەجەف ئەنجام دەدرێن، هۆشداری دەدات و داوا لە هاووڵاتیانی ئەمریكایی دەكات لە باڵیۆزخانەی وڵاتەكە لە بەغدا نزیك نەبنەوە.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە ئەمڕۆ دوو شەممە، لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریكاوە لە بەغدا بڵاوكرایەوە، “وەك لە ڕاپۆرتەكاندا هاتووە، چاوەڕوان دەكرێت خۆپیشاندان و چالاكی و ڕێپێوانی فراوان لە بەغدا سازبكرێت لە 11 و 13ی شوبات، بە هەمان شێوە ئەو چالاكیانەی لە نەجەفیش لە 14ی شوباتدا ئەنجام دەدرێن”.

هەر لە بەیاننامەكەی باڵیۆزخانەی ئەمریكادا هاتووە، “پڕۆسە و كارەكانی كونسوڵخانەی گشتی لە بەغدا تائێستاش هەڵپەسێردراوە”، داواشی لە هاووڵاتیانی ئەمریكایی كردووە، لە باڵیۆزخانەكە نزیك نەبنەوە.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا دەڵێت: “كونسوڵخانەی گشتی لە هەولێر كراوەیە بۆ ڤیزە و وادەكانی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیانی ئەمریكایی، بە دەركردنی پاسپۆرتەوە”.