سه‌رپه‌رشتیاری گشتی ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن ده‌كوژرێت

11/02/2020 - 14:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

كوردیو...زۆرترین زانیاری

سەرچاوە ڕاگه‌یاندنه‌كانی عێراق ئاشكرایانكرد ؛ ئەمڕۆ سێشەممە، نزار زەنون سه‌رپه‌رشتیاری گشتی ده‌زگاكانی (رەشید )لە گەڕەکی زانکۆی ناوه‌ڕاستی شاری بەغدا لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە کوژراوە.

کوژرانی ئەو رۆژنامەنوسە لەکاتێکدایە، لە سەروبەندی خۆپیشاندانەکانی عێراقدا، ژمارەیەک چالاکوان و رۆژنامەنووس و رێکخەری خۆپیشاندانەکان، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوه‌ کوژراون، یاخود رفێنراون و چارەنوسیان نادیارە.

Image result for نزار ذنون