به‌رپرسێك له‌كاتی وه‌رگرتنی به‌رتیلدا ده‌ستگیرده‌كرێت

11/02/2020 - 17:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

كوردیو...زۆرترین زانیاری

دەستەی نەزاهەی عێراق دەستبەسەرکردنی بەرپرسێکی عێراقیی راگەیاند لە ساتەوەختی وەرگرتنی بەرتیلدا.

ئەمڕۆ سێشەممە (11/2/2020)دەستەی نەزاهەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، بەرپرسی دەستەی گشتی شوێنەوار و کلتور لەگەڵ کەسێکی دیکەی هاوبەش کە فەرمانبەری هەمان فەرمانگەیە، لە ساتی ئەنجامدانی تاوانی ئاشکرا کە وەرگرتنی بەرتیل بوە دەستبەسەرکراون.

دەستەکە زانیاری زیاتری لە بارەی دەستگیرکردنی فەرمانبەر و بەرپرسەکەی شوێنەوار و کلتور ئاشکراکرد و رایگەیاند "فەرمانبەرەکانیان توانیویانە بەڕێوبەری بەشی یاسا لە دەستەی نەزاهە لەگەڵ فەرمانبەرێکی تری هەمان دەستە لەکاتی وەرگرتنی بڕی (12) هەزار دۆلار وەک بەرتیل، دەستگیر بکەن.

دەستەکە دەڵێت: ئەو دوو فەرمانبەرە ئەو بەرتیلەیان لەپای گۆڕینی دەرخستەی تایبەت بە یەکێک لە باڵەخانە کلتوریەکان وەرگرتوە و ئەو دو فەرمانبەرە کە یەکێکیان بەرپرسی بەشی یاسایی دەستەی شوێنەوارە و رازی بون دەرخستەیەکی نوێ بۆ باڵەخانەکە بکەنەوەو دەرخستەی پێشوتر بکێشنەوە، ئەوەش بۆ ئاسانکردنی کاروباری خاوەنەکەی لەبەرامبەر یاسادا.