ئۆپەراسیۆنی پاككردنەوەی ناوچەكانی ئەنبار دەستپێكرد

12/02/2020 - 10:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: ئۆپەراسیۆنی پاككردنەوەی ئەنبار و ناوچەكانی دەوروبەری سنوری عێراق، سوریا و ئوردن لە چەكدارانی داعش دەستی پێكرد.

 

عەبدولئەمیر رەشید یاروڵا جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: ئەمڕۆ چوار شەممە ئۆپەراسیۆنی "پاڵەوانانی عێراق"یان دەستپێكرد و قۆناغی یەكەمی ئۆپەراسیۆنەكە بەشداری فەرماندەیی هێزە وشكانییەكان و ئۆپەراسیۆنی بەغداو پاسەوانی سنور بەڕێوەدەچێت.



ئەوەشی خستەڕوو: ئامانجمانە 26 هەزار و 238 كیلۆمەتر دوجا پاكبەینەوە، هێزی ئاسمانی عێراقی و فڕۆكەی F16و چەندین جۆری چەكی قورس و مامناوەندی تێدا بەكاردەهێندرێت.