"حەشدی شەعبی دەست بەسەر چەکی سوپای عێراقدا دەگرێت"

12/02/2020 - 17:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

فه‌رمانده‌یه‌کی سەربازیی عێراقی باس لەوە دەکات، کە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دەست بەسەر چەکەکانی سوپای عێراقیدا دەگرن.

لیوا روکن ره‌شید عبدولکه‌ریم، فەرماندەیەکی پیشووی سوپای عێراق رایگەیاند، بەهۆی توانای حەشدی شەعبی و پاڵپشتیی ئێران بۆی، حکوومەتی عێراق هاتوانێ بڕیار لە چارەنووسی ئەو میلیشیایانە بدات.

لیوا روکن پێی وایە وەک چۆن لە ئێران سوپای پاسداران هەموو جومگەکانی دەسەڵاتی بەدەستە، لە عێراقیش حەشدی شەعبی، کە 120 هەزار چەکدار دەبێ، دەستی بەسەر جومگەکانی عێراقدا گرتووە.

ئەو فەرماندە عێراقییە بۆ باسنیوز  ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئه‌و چه‌کانه‌ی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانان بۆ سوپای عێراقی دەنێرن، حەشدی شەعبی دەستیان بەسەردا دەگرێت.

حەشدی شەعبی لە زیاتر لە 60 گرووپ و میلیشیای تائیفیی توندڕەو پێک دێت، کە دوای هەرەسهێنانی سوپای عێراق و داگیرکردنی نزیکەی نیوەی خاکی ئەو وڵاتە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعش، بە فەرمانی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق پێک هات.