لەبارەی هاتنی گۆشتی چینی روونكردنەوە دەدرێت

13/02/2020 - 10:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

دەنگۆی هاتنی چەند بارهەڵگرێك هەیە كە لە چینەوە گۆشتیان هێناوە و هاتۆتە نێو عێراق دەستەی ئاسایشی نیشتیمانیش روونكردنەوە دەدات.

دەزگا راگەیاندنەكان بڵاویان كردەوە ، چەند بارهەڵگرێكی گۆشتی سوور و سپی كە لە چینەوە و لەرێگای مینای ئوم قەسر لە پارێزگای بەسرە هاتوونەتە ژوورەوە".

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراقیش روونكردنەوە لەبارەی ئەم هەواڵە دەدات و دەڵێت : " سەرتاپای ئەم هەواڵە و هاتنی گۆشت لە چینەوە راست نییە و بەمەبەست هەواڵی لەم جۆرە بڵاو دەكرێتەوە".

دەشڵێت : " پێویستە راگەیاندنەكان بە وردی مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە بابەتە هەستیارانە بكەن و نەبنە هۆی دروستبوونی ترس و دڵەراوكێ لەلای هاوڵاتیان".