محه‌مه‌د عه‌لاوی بۆ پێکهێنانی كابینه‌ی نوێی حکومەته‌كه‌ی كارێك بۆ كورد ده‌كات

13/02/2020 - 16:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

پەرلەمانتارێكی یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: محەمەد تەوفیق عەلاوی،بۆ پێکهێنانی حکومەت به‌ڵێنی به‌ كورد داوه‌.


د.موسەنا ئەمین په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان بە ماڵپه‌ڕی (كوردیو)ی راگەیاند: "محمد عەلاوی كاندیدی ڕاسپاردراو بۆ پیكهێنانی حكومه‌ت رایگەیاندووە" کە کابینە وەزارییەکە بەبێ تەوافوقی سیاسی تێناپەڕێت و پێ ناچێت یەکشەممەی داهاتوو دەنگدان لەسەر کابینەکە تەواو ببێت".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ وتیشی: "عەلاوی لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ پەرلەمانتاری کوتلە کوردستانییەکان پەیمانیداوە کە پشکی کورد لە کابینە نوێیەکەدا دیاریکراوە و لە سێ وەزارەت کەمتر نابێت ئەوەش بە مەرجێک دەبێت کە کاندیدی ئەو وەزارەتانە بە توانا و دەستپاک و سەربەخۆ بن".

ناوبراو بۆ كوردیو ئەوەشی وت: "ئەگەر عەلاوی خواستی هەموو لایەنەکان بەدی نەهێنێت، ئەوا کابینە وەزارییەکەی لە پەرلەمان تێ ناپەڕێت".