بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ساڵانه‌ی عێراق بۆ میسر چه‌نده‌؟

13/02/2020 - 17:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

كوردیو...هه‌ولێر

عێراق ساڵانە (12) ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەى میسر دەکات

 بەپێى رێککەوتنێک کە لە نێوان عێراق و میسردا واژۆکراوە، لە ساڵى داهاتودا بڕى (12) ملیۆن بەرمیل نەوت لە عێراقەوە بۆ میسر هەناردە دەکرێت.

عاسم جیهاد، وتەبێژى وەزارەتى نەوتى عێراق رایدەگەیەنێت؛ رێککەوتنێک لە نێوان عێراق و میسر واژۆکراوە بە ناردنى (12) ملیۆن بەرمیل نەوت بۆ قاهیرە لەماوەى ساڵێکدا و وتوشیەتى: گەر عێراق لە توانایدا هەبێت ئەو ژمارەیە زیاتریش دەکرێت.

دەشڵێت: چەندین رێککەوتن لەنێوان عێراق  میسڕ ئەنجامدراوە و ژمارەیەکى زۆر کۆمپانیاى میسرى لە بوارى نەوتدا لە عێراق کاردەکەن.

وتەبێژى وەزارەتى نەوت ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە لەگەڵ ئەوەى عێراق بە دۆخێکى نالەبارى سیاسى تێدەپەڕێت، بەڵام بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ بەردەوامیدان بە زیادکردنى بەرهەمى ناوخۆیی و هەناردە نەوتییەکانمان.