بە پیلانێك ژمارەیەك خۆپیشاندەری بەغدا ژەهراوی كران

15/02/2020 - 15:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی


ناوەندی "النما‌‌و" بۆ مافەكانی مرۆڤ لەعێراق ڕایدەگەیەنێت: لایەنێكی سیاسی خواردنەوەی گەرمی بۆ بەشێك لە خۆپیشاندەران دابین كردوەو دواتر توشی ژەهراوی بوون.

 


ناوەندی "النما‌‌و" بۆ مافەكانی مرۆڤ لە عیراق بڵاویكردەوە كە ژمارەیەك خۆپیشاندەر لە گۆڕەپانی تەحریر لە ناوەڕاستی شاری بەغدا لە لایەن لایەنێكی سیاسی بەناوی كاروانی پشتیوانی لە خۆپیشاندەران خواردنەوەی گەرمیان بۆ دابینكراوە، بەڵام بەهۆی خواردنەكەوە ژمارەیەكیان ژەهراوی بوون.

 

ئەوەشی خستەڕوو: بەرپرسیاریەتی پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران لە ئەستۆی دەسەڵاتدارانی عێراقەو بەتایبەت ئەو هەوڵانەی كە بە چەكی بێدەنگ بۆ كوشتنی خۆپیشاندەران دەدرێت.