بەغدا... باڵوێزخانەی ئەمریكا كرایە ئامانج

16/02/2020 - 08:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

ئەمڕۆ یەك شەممە ژمارەیەك موشەك ئاڕاستەی باڵوێزخانەی ئەمریكا لە ناوچەی سەوزی بەغدا كراو زەنگی ئاگادار كردنەوە لە باڵوێزخانەكە لێدرا.

 

بەگوێرەی هەواڵی بەشێك لە میدیا عێراقیەكان، بەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە 16-2-2020، ژمارەیەك موشەك ئاڕاستەی باڵوێزخانەی ئەمریكا لە ناوچەی سەوزی بەغدا كراو دوای زەنگی ئاگاداركردنەوەش رێوشوێنی ئەمنی لە نزیك شوێنی روداوكە گیراوەتەبەر.

 

بەپێی زانیارییەكان چوار لەو موشەكانەی ئاڕاستەی شوێنەكە كراون لە نزیكی باڵوێزخانەكە كەوتونەتە خوارەوە.