" پێشمەرگە بەهیچ شێوەیەك نابێت بگەرێتەوە كەركوك"

16/02/2020 - 09:30 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

لەدوای رووداوەكانی (16)ـی ئۆكتۆبەر و گەرانەوەی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بۆ كەركوك و ناوچە دابرێنراوەكان ، پێشمەرگە ئەو ناوچانەی چۆڵ كرد و دوای نزیكەی (3) ساڵ بەرپرسێكی حەشدی شەعبی هەرەشەی نەگەرانەوەی هێزی پێشمەرگە دەكات بۆ ئەو ناوچانە.

عەلی ئەلحوسێنی سەركردە لە حەشدی شەعبی لەمیانی لێدوانێكیدا بۆ (بغداد الیوم) لەبارەی گەرانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك و سەلاحەدین رایگەیاند : " ئەم هەنگاوە گەرانەوەیە بۆ چوارگۆشەی یەكەم و نابێت ئەمە رووبدات".

عەلی وتیشی : " ئێستا دۆخی ئەمنی كەركوك و سەلاحەدین زۆر باشە و ئارامە پێویستی بەوە نییە هێزی پێشمەرگە بگەرێتەوە ئەو ناوچانە و نابێت بگەرێنەوە".

دەشڵێت : " هێزە ئەمنییەكان لێرەن وەك سوپا و پۆلیس و حەشدی شەعبی ، بۆیە بەهەموو شێوەیەك ئەو ناوچانە پارێزراون و نابێت هێزی پێشمەرگەی كوردستان بگەرێتەوە ئەو شوێنەی پێش (16)ـی ئۆكتۆبەر لێی بوون".