رێژەی هەژاری لە شارەكانی عێراق و هەرێم بەم شێوەیەیە

16/02/2020 - 16:32 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

راپۆرتێكی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لەبارەی رێژەی هەژارییەوە بڵاوكرایەوە.

عەبدولزەهرە هەنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، لە راگەیەنراوێكیدا بڵاویكردووەتەوە: لەكۆتایی ساڵی 2018دا روپێویەكی ئەنجامداوە و تیایدا ئەوە دەركەوتووە كە رێژەی هەژاری كە لەساڵی 2014دا گەیشتبوە 22.5% و لە ساڵی 2018دا بۆ 20% دابەزیوە.

وتەبێژەكەی وەزارەت، بەم شێوەیە ئاماری شارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانی بڵاوكردووەتەوە:

ئاماری هەژاری پارێزگاكانی هەرێم لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان بەم شێوەیە بووە:

سلێمانی 4.5%

هەولێر 6.7%

دهۆك 8.5%

لە پارێزگاكانی عێراقیش، رێژەی هەژاری بەم شێوەیەیە:

موسەنا 52%

نەینەوا 37.7%

دیوانیە 48%

میسان 45%

زیقار 44%

دیالە 22.5%

واست 19%

سەڵاحەدین 18%

ئەنبار 17%

بەسرە 16%

نەجەف 12.5%

كەربەلا 12%

بابل 11%

بەغدا 10%

كەركوك 7.6%