فڕۆكەخانەیەك گەشتەكانی لەگەڵ ئێران ڕاگرت

20/02/2020 - 13:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

فرۆكەخانەیەكی نێوده‌وڵه‌تی به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی نه‌خۆشی كورۆنا، له‌و وڵاته‌ گه‌شته‌كانی بۆ ئێران راگرتووه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 20ی شوباتی 2020 میدیاكانی عێراقیی بڵاویانكردەوە: فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پارێزگای نه‌جه‌ف به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی نه‌خۆشی كورۆنا، له‌و وڵاته‌ گه‌شته‌كانی بۆ ئێران راگرتووه‌.

میدیاكان له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه‌ بڵاویانكردووەته‌وه‌: فڕۆكه‌خانه‌كه‌ دوای ئه‌وه‌ی نه‌خۆشی كورۆنا له‌ ئێران تۆماركرا، گه‌شته‌كانی بۆ ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڵپه‌ساردووه‌.

ئاماژەیان بەوەش كردووه‌: رێوشوێنی توندوتۆڵ گیراوه‌ته‌ به‌ر له‌لایه‌ن كارگێڕی فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه‌ بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له‌ ئێرانه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ وڵات.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكراشیكردوە: به‌مدواییه‌ و به‌هۆی بارودۆخی وڵاته‌وه‌ گه‌شته‌كان كه‌مبوونه‌ته‌وه‌، به‌ رادەیه‌ك هه‌فتانه‌ ته‌نیا یه‌ك گه‌شت هه‌بووه‌، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی كۆرۆنا له‌و وڵاته‌ به‌ته‌واوی گه‌شته‌كان هه‌ڵپه‌سێردراوه‌.