به‌ پاسپۆرته‌ عێراقییه‌كه‌ت به‌بێ ڤیزا ده‌توانی بچیته‌ ئه‌م 28 وڵاته‌

هەینی, 14 تەمموز 2017 18:41

هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی، ده‌توانن به‌بێ وه‌رگرتنی ڤیزای پێشوه‌خته‌، سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك وڵاتانی عه‌ره‌بی و جیهان بكه‌ن كه‌ ژماره‌یان 28 وڵاته‌ و هه‌ندێكیان له‌ كاتی گه‌یشتن بۆ‌ فڕۆكه‌خانه‌ ڤیزایان پێده‌درێت.

به‌ گوێره‌ی وێبسایتی پاسپۆرت ئیندێكس، بۆ پۆلێنكردنی پاسپۆرتی وڵاتان، پاسپۆرتی عێراق، له‌ ریزبه‌ندی 91ه‌مین پاسپۆرت دێت، دوای ئه‌ویش هه‌ریه‌ك له‌ پاكستان و ئه‌فغانستان دێن، كه‌ خواری خواره‌وه‌ی لیسته‌كه‌یان گرتووه‌.

پاسپۆرتی ئه‌ڵمانی له‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌مدایه‌ و به‌بێ وه‌رگرتنی ڤیزای پێشوه‌خته‌، ده‌توانن سه‌ردانی 160 وڵات بكه‌ن، دوای ئه‌ویش سوید و فیندلاند دێن.

ئه‌م وڵاتانه‌ى هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی به‌بێ وه‌رگرتنی ڤیزا ده‌توانن سه‌ردانی بكه‌ن ئه‌م 28 وڵاته‌ن:

1- كه‌مبۆدیا

2- كاپی ڤێردی

3- كۆمۆرۆس

4- كۆتیڤوار

5- جیبۆتی

6- كۆماری دۆمینیك

7- ئیكوادۆر

8- گینیا

9- هایتی

10- لاوس

11- لوبنان

12- ماكاو

13- مه‌ده‌گه‌شكه‌ر

14- مالیزیا

15- مالدیڤز

16- مۆریتانیا

17- ميكرۆنیزیا

18- مۆزه‌مبیق

19- نيكاراگوا

20- پالاو

21- ساموا

22- دوورگه‌كانی سیشيل

23- سريلانكا

24- ته‌نزانیا

25- ته‌یمووری رۆژهه‌ڵات

26- تۆگۆ

27- توڤالو

28- ئۆگه‌ندا