ئەم جۆرە مانگایانه‌ له‌ناو ده‌برێن

یەک شەممە, 16 تەمموز 2017 14:36

 

به‌ هۆی توشبوونی ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵ به‌ جۆرێك نه‌خۆشی، لەچەند ناوچەیەكی عیراق، هەڵمەتی لەناوبردنی ئەو ئاژەڵانە دەستی پێكرد، سەرۆكی لیژنەی ژینگە زانیاری زیاتر له‌م باره‌یه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات.


بەپێی راگەیاندراوێكی سەرۆكی لیژنەی ژینگە لە ئەنجومەنی پارێزگای واست، لەئەنجامی پشكنین بۆ كێڵگەیەكی بەخێوكردنی ئاژەڵ، لەكۆی نزیكەی دوو هەزار مانگا، دەركەوتووە 1174 مانگا توشی نەخۆشی سیل بوون.


لە به‌شێكی راگەیاندراوەكەدا هاتووە بڕیاردراوە سەرجەم ئەو مانگایانە لەناو ببرێن كە دوچاری ئەو نەخۆشییە هاتوون، ئەمەش لەپێناو رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشییەكە.


سەرۆكی لیژنەی ژینگە لە ئەنجومەنی پارێزگای واست رایگه‌یاند: چەند تیمێكیان لە پزیشكانی ڤێتێنەری پێكهێناوە بۆ لێكۆڵینەوە لە هۆكاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكەو دۆزینەوەی رێگەچارەی لەناوبردنی.


شایه‌نی باسه‌ نەخۆشی سیل كە دوچاری ئاژەڵان دەبێتەوە، نەخۆشییەكی درم و گوازراوەیە، كە لە بەكتریای میكرۆباكتریۆم دروست دەبێت و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.

 

ش.م