میری قەتەر پیرۆزبایی لە سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات

یەک شەممە, 16 تەمموز 2017 19:45

 

 

میری قەتەر لەڕێگەی تەلەفۆن قسەی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووەو پیرۆزبایی لێی كردووە بەبۆنەی ئازادكردنی شاری موسڵ.

(شێخ تەمیم بن حەمەد) میری قەتەر لەڕێگەی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی پیرۆزبایی كردووە لە (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی عێراق بەبۆنەی رزگاركردنی شاری موسڵ لەژێر چنگی گروپە چەكدارەكانی داعش.

میری قەتەر بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتی كردۆتەوە كە حكومەتی وڵاتەكەی هەردەم لەبەری دژی تیرۆرە بەهەموو شێوەیەك.

هەفتەی رابردوو (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی عێراق لەشاری موسڵ ئازادكردنی تەواوی شارەكەی راگەیاند، دواتریش چەند وڵاتێك پیرۆزباییان كرد بەم بۆنەیەوە.

 

ئـ . كـ