ئاژەڵێكی دڕندە لە شەوان پەلاماری هاوڵاتیان دەدات

دوو شەممە, 17 تەمموز 2017 06:09

 

 

لە سنووری پارێزگای ئەنبار، جۆرە ئاژەڵێك لەكاتی شەوان هێرش دەكاتە سەر هاوڵاتیان و مەترسی لەنێو دانیشتوانی ئەو سنوورە دروست كردووە.

كەناڵی تەلەفزیۆنی فورات بڵاویكردۆتەوە، ئەو جۆرە ئاژەڵە دڕندەیە ناوی (غەریری) یەو لەچەند ناوچەیەكی شاری روومادی لەسنووری پارێزگای ئەنباردا بڵاوبۆتەوەو لەكاتی شەواندا هێرش دەكاتە سەر هاوڵاتیان و ترسی لەنێو دڵی دانیشتوان دروست كردووە.

بۆ ئەو مەبەستە هاوڵاتیانی ئەو سنوورە كۆمەڵێك ئاژەڵی لەو جۆرەیان كوشتووە، داواشكراوە هاوڵاتیان لەكاتی شەواندا چەك هەڵبگرن لەترسی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو جۆرە ئاژەڵە دڕندانە.

كەناڵەكە وێنەی چەند ئاژەڵێكی لەو جۆرەی بڵاوكردۆتەوەو تێیدا دەردەكەوێت ئەو ئاژەڵانە ددانەكانیان گەورەیەو نینۆكێكی تیژیان هەیە.

 

ئـ . كـ