باڵیۆزو دیبلۆماتكاران پیرۆزبایی سەركەوتن بەسەر داعش لە باڵیۆز (بەكر ئەحمەد جاف ) دەكەن

دوو شەممە, 17 تەمموز 2017 11:45

 

 

 

بۆ پیرۆزبایی كردن لە سەركەوتنەكانی پێشمەرگەو هێزە عێراقییەكان لەشەڕی شاری موسڵ، كەسایەتی و دیبلۆماتكارەكان سەردانی باڵیۆزخانەی عێراقیان كرد لەئۆكرانیا.

بەپێی راگەیەندراوێكی باڵیۆزخانەی عێراق لەئۆكرانیا، (بەكر ئەحمەد جاف) ی باڵیۆز پێشوازی كرد لە ژمارەیەك باڵیۆزی وڵاتانی جیهان كە بۆ پیرۆزبایی كردن لەسەركەوتنی هێزەكانی پێشمەرگەو سوپاو هێزە ئەمنییەكانی عێراق لەشەڕی گروپە چەكدارەكانی داعش سەردانیان كردبوو.

ئەمەو لەسەردانەكەدا هەریەكە لە باڵیۆزانی (سوریا، كوەیت، ئەندۆنۆسیا، فەڵەستین، ئێران، ئازەربایجان) و كونسوڵی چەند وڵاتێك پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی عێراق كرد لەڕێگەی (بەكر ئەحمەد جاف).

بەپێی راگەیەندراوەكەی باڵیۆزخانەی عێراق لەئۆكرانیا نوێنەری جالیەی وڵاتان و ڕێكخراوەكان سەردانیان كردوون و پیرۆزباییان لێكردوون بۆ سەركەوتن لەشەڕی گروپە چەكدارەكانی داعش.

لەلایەن خۆشیانەوە (بەكر ئەحمەد جاف) ی باڵیۆزی عێراق لە ئۆكرانیاو دیبلۆماتكارانی تری باڵیۆزخانەكە خۆشحاڵی خۆیان بۆ سەردان و پیرۆزبایی نامەكانی باڵیۆزو سەركونسوڵی وڵاتانی دەربڕی.

 

 

ئـ . كـ