پارێزگاری ئه‌نبار خۆی ده‌شارێته‌وه‌

شەممە, 12 ئاب 2017 11:34

 

رۆژنامه‌یه‌كی له‌نده‌نی بڵاویكردۆته‌وه‌، دوای ده‌رچونی یاداشتی ده‌ستگیركردن بۆی، پارێزگارێكی عیراق خۆی شاردۆته‌وه‌و دیار نه‌ماوه‌.

رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی له‌نده‌نی بڵاویكردۆته‌وه‌، دوای ده‌ركردنی یاداشتی ده‌ستگیركردن بۆ سوهه‌یب ئه‌لراوی پارێزگاری ئه‌نبار، له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوه‌وه‌ دیارنه‌ماوه‌و خۆی شاردۆته‌وه‌.
له‌ باره‌ی شوێنی خۆحه‌شاردانی ئه‌م پارێزگاره‌، رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ره‌نگه‌ ئه‌لراوی له‌ ماڵی سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا خۆی شاردبێته‌وه‌، چونكه‌ سه‌ر به‌ حزبی ئیسلامییه‌ كه‌ جبوری جێگری ئه‌مینداری گشتییه‌تی.


شایه‌نی باسه‌، پارێزگاری ئه‌نبار چه‌ند دۆسییه‌یه‌كی یاسایی له‌سه‌ره‌و تۆمه‌تباره‌ به‌ گه‌نده‌ڵی و گرێبه‌ستی كڕینی ئۆتۆمبێل كه‌ به‌ چه‌ندین ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.

 

 

ش.م