گەندەڵییەکی گەورەی حکوومەتی عێراقی ئاشکرا دەكرێت

شەممە, 12 ئاب 2017 11:37

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی عێراق گەندەڵییەکی گەورەی وەزارەتەکەی ئاشکرا دەکات.

له‌وباره‌یه‌وه‌ عەبدولڕەزاق عیسا، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق بە سۆمەرییە نیوزی راگەیاندووە: پرۆژەیەک لە ساڵی 2011ـەوە لە وەزارەتەکەی خراوەتە جێبەجێکردن و بری 58 ملیار دیناری لێ خەرج کراوە، لە کاتێکدا هیچی لێ جێبەجێ نەکراوە.

ناوبراو راشیگه‌یاندوه‌: کە ماوەی هەشت ساڵ بۆ پرۆژەکە، کە ناوی نەهێناوە، دانراوە، لە کاتێکدا ئەو دوای دەستبەکاربوونی لە  2016، دەستی بە تەواوکردنی پرۆژەکە کردووە و لە کەمتر لە هەشت مانگیش تەواو دەبێت، ”پێش سەری ساڵی 2018 تەواو دەبێت و دوو ملیار دیناری تێ دەچێت“.

 ئاماژەی بەوەش کردووە: کە ئەنجومەنی وەزیرانی لە بەهەدەردانی ئەو پارەیە ئاگادار کردووەتەوە و لە ئاستی باڵاوە لێکۆڵینەوەی لەبارەوە دەکرێت.

بۆ ئەوەی بگەیتە راستی هەواڵەكان، پەرەی دووەمی ماڵپەری كوردیو لایك بكە