بەرپرسێکی باڵای عێراقی داوای مافی پەنابەرێتی لە ئوسترالیا ده‌كات

شەممە, 12 ئاب 2017 13:22

 

به‌هۆی ئاشكرابوونی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ری، به‌رپرسێكی باڵای عێراقی رایكردووه‌و داوای مافی په‌نابه‌رێتی له‌ وڵاتی ئوسترالیا ده‌كات.

لە هەواڵێکدا تۆری هەواڵی عێراق بڵاویكردۆته‌وه‌، پارێزگاری بەسرە عێراقی جێهێشتووە و داوای مافی پەنابەرێتی لە ئوسترالیا کردووە، پاش ئاشکراکردنی چەند بەڵگەنامەیەکی گەندەڵی لەسەر ئەو بەرپرسەی عێراق.

میدیا عێراقییه‌كه‌، لەزاری چەند سەرچاوەیەکەوە ئاماژەی بەوەدا حکومەتی عێراق رەزامەندی نیشانداوە لەبارەی رۆیشتنی ماجید مەهدی بەسراوی، پارێزگاری بەسرە بەرەو وڵاتی ئوسترالیا، پاش تێوەگلانی لە گەندەڵییەکانی وێستگەی کارەبای ئەو شارە و چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری.

جێگه‌ی باسه‌ له‌ هەواڵه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، پارێزگاری بەسرە داوای مافی پەنابەرێتی لە حکومەتی ئوسترالیا کردووە و بەپێی زانیارییەکان لە ئێستادا ئەو بەرپرسە لە خاکی عێراقدا نەماوە.

صورة ذات صلة

 

 

بۆ ئەوەی بگەیتە راستی هەواڵەكان، پەرەی دووەمی ماڵپەری كوردیو لایك بكە

 

 

ش.م