حاجیه‌كی عێراقی له‌ نهۆمی 12ی ئوتێلێكه‌وه‌ به‌رده‌بێته‌وه‌و گیان له‌ده‌ست ده‌دات

شەممە, 12 ئاب 2017 15:01

 

حاجیه‌كی عێراقی له‌ ئوتێله‌كه‌ی خۆی له‌ شاری مه‌دینه‌ی پیرۆز له‌وكاته‌ی له‌باڵكۆنی ئوتێله‌كه‌ی سه‌رقاڵی هه‌ڵخستنی جل و به‌رگه‌كانیه‌تی، به‌ڵام له‌نهۆمی 12ه‌مه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌و گیان له‌ده‌ست ده‌دات .

ئه‌و حاجیه‌ ناوی (ئایه‌ مه‌جید)ه‌و خه‌ڵكی پارێزگای سه‌ماوه‌یه‌و ته‌مه‌نی 62 ساڵان بووه‌، رۆژی رابردووش له‌ ئوتێله‌كه‌ی له‌شاری مه‌دینه‌ له‌وكاته‌ی له‌ قاتی 12ه‌مه‌وه‌ بوه‌و له‌ باڵكۆنه‌كه‌وه‌ كاتێك ویستویه‌تی جله‌كانی هه‌ڵبخات، به‌ڵام له‌باڵكۆنه‌كه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌ .

ئه‌م حاجیه‌ش ده‌بێته‌ یه‌كه‌م حاجی عێراقی كه‌له‌وه‌رزی ئه‌مساڵی حه‌جكردن گیانی له‌ده‌ستداوه‌ .

م-ع-كانی