هومام حەمودی بووە سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی

یەک شەممە, 10 ئەیلول 2017 20:20

 

 

ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق ڕایگەیاند، (هومام حەموودی) بە فەرمی بۆتە سەرۆكی ئەنجوومەنەكەی.

دوای ئەوەی (عەمار حەكیم) سەرۆكی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لەعێراق جیابوونەوەی لەم پارتە سیاسییە راگەیاند، بزوتنەوەی حیكمەی نەتەوەیی دامەزراند.

ئەو هۆكاری سەرەكی كشانەوەی لە ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق بۆ ئەوە گێڕایەوە كە ناكۆكی لەنێوانیاندا هەبووەو دواتریش دامەزراندنی پارتێكی نوێی راگەیاند.

حەكیم وتیشی: عێراق چاوەڕوانی لە دایكبوونی بزوتنەوەی نوێی سیاسییەو ئەم حزبە دەتوانێت لە تەنیشت حزبەكانی دیكەی عێراق خزمەتی دۆخی ئابووری، سیاسی و ئەمنیەتی وڵات بكات.

(هومام باقر حەموودی) لە دایكبووی ساڵی (1952) ی شاری بەغدایە، ئەو ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانەو ئەندامی هاوپەیمانی نیشمانییەو جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بووە لە ساڵی (2014).

 

ئـ . كـ