زیاتر له‌ سه‌د هه‌زار هاووڵاتی حه‌ویجه‌یان جێهێشتووه‌

سێ شەممە, 12 ئەیلول 2017 11:40

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی روانگه‌ی عێراقی  زیاتر له‌ سه‌د هه‌زار هاووڵاتی  شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ له‌ ماوه‌ی نیوان مانگی ئابی ساڵی 2016 تا ئه‌یلوولی 2017، ئاواره‌ بوون".

روانگه‌ی عێراقی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ سنته‌ری شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ رایانكردووه‌و له‌ گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك و له‌ ده‌روازه‌ی مه‌كته‌ب خالیدی ناوچه‌ی ته‌للوه‌ردی هێڵی ته‌ماسی نیوان پێشمه‌رگه‌ و داعش، هاتوونه‌ته‌ ناوچه‌كانی دیكه‌ی پارێزگای كه‌ركووك.

ئاشكراشیكردووه‌ "دانیشتوانی شارۆچكه‌كه‌ به‌هۆی سته‌م و پێشێلكاری ئه‌ندامانی رێكخراوی داعش و بۆردوومانكردنی ناوچه‌كانیان له‌ لایه‌ن فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، به‌هۆی بوونی مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌ گه‌ڕه‌ك و ماڵه‌كاندا هه‌ڵاتوون".

 

 

هونه‌ر بانه‌گولانی