ئامارێكی سویسرا عێراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ تووشی شۆكێكی بێوێنه‌ ده‌كات

هەینی, 06 تشرینی یەکەم 2017 19:57

 

كه‌ناڵی به‌غدادی عێراقی به‌ پشت به‌ستن به‌ راپۆرتێكی یه‌كێتی نه‌وتی سویسرا ده‌رده‌كه‌وێت عێراق ته‌نها له‌ماوه‌ی 10 ساڵدا له‌و بره‌ نه‌وته‌ی فرۆشتویه‌تی ده‌توانێت ته‌واوی خاكه‌كه‌ی به‌زێر دابپۆشێت به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رز .

به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی یه‌كێتی نه‌وتی سویسرا كه‌ ئاماری وردی فرۆشتنی نه‌وتی عێراقی تێدایه‌ له‌ 10 ساڵی دوای روخاندنی ڕژێمی به‌عسی ئه‌وه‌ هاتووه‌: ته‌نها له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2004 ه‌وه‌ تاوه‌كو ساڵی 2014 و به‌پێی ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ی كه‌ عێراق فرۆشتویه‌تی و به‌پێی نرخه‌ جیاوازه‌كانی نێوان ئه‌و ساڵانه‌ داهاته‌كه‌ به‌شی ئه‌وه‌ ده‌كات ته‌واوی خاكی عێراق و بست به‌ بستی ئه‌و وڵاته‌ به‌زێر دابشۆرێت .

راپۆرته‌كه‌ كه‌ له‌لایه‌ن په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی بواری ئاماری كڕین و فرۆشتنی نه‌وت له‌جیهان ئاماده‌كراوه‌ ئه‌وه‌ش هاتووه‌ بست به‌ بستی خاكی عێراق به‌پێی ئه‌و داهاته‌ی كه‌ له‌فرۆشتنی نه‌وت له‌ نێوان ئه‌و 10 ساڵه‌ ده‌ست كه‌وتوه‌ ده‌تواندرێت خاكی عێراق به‌ئه‌ستوری 2 سانتیمه‌رو به‌ زێری عه‌یار 24 دابپۆشرێت .

عێرتق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌وڵاته‌ یه‌كه‌مینه‌كانی جیهان له‌یه‌ده‌گی نه‌وت و كانزاو سوته‌مه‌نیه‌كانیتر، به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌ی سیاسی و گه‌نده‌ڵی بێ شوماره‌وه‌ ته‌نها سیاسی و بازرگانه‌كان سوودی لێ ده‌بینن و گه‌لانی عه‌ره‌ب و كوردو پێكهاته‌كانیتر له‌برسیه‌تی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و كێشه‌كانیتر ده‌ناڵێنن .

م-ع-كانی