مالیكی و حەمودی بۆ كوردستان كۆبوونەوە

پێنج شەممە, 12 تشرینی یەکەم 2017 06:15

 

 

جێگری سەرۆك كۆمارو جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران كۆدەبنەوەو باس لە ریفراندۆمەكەی هەرێمی كوردستان دەكەن.

نووسینگەی (نوری مالیكی) جێگری سەرۆك كۆمار بڵاویكردۆتەوە، ئێوارەی دوێنێ‌ لەشاری بەغدا مالیكی و (هومام حەمودی) جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران كۆبوونەتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، لەكۆبوونەوەكەی نێوان مالیكی و حەمودی باس لەپتەوتر كردنی ڕیزەكانی نێو هاوپەیمانی نیشتمانی شیعەكان كراوەتەوە، ئەوەش لەپێناو ڕووبەڕوونەوەی هەرێمی كوردستان، دوای گشتپرسی.

(هومام حەمودی) ئێستا كراوەتە سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی، بەو بۆنەیەشەوە مالیكی پیرۆزبایی لێكردووە.

 

ئـ . كـ