حكومەتی عێراقی هەموو جموجوڵێكی سەربازی دژی هەرێمی كوردستان ڕەتدەكاتەوە

پێنج شەممە, 12 تشرینی یەکەم 2017 06:48


وتەبێژی فەرمی حكومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت هێزە عێراقیەكان تەنها شەڕی داعش دەكەن و هیچ نیەتێك نیە بۆ ئەوەی جەنگ دژی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت.


سەعد حەدیسی وتەبێژی حكومەتی عێراقی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە " حكومەتی عێراق ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا بكات بە پێی ئەو مەرجانەی كە پێشتر حەیدەر عەبادی ڕایگەیاندووە كە سەرەكیترینیان هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ڕاپرسیە".


وتیشی: حكومەتی عێراق بەهیچ شێوەیەك نیازی نیە شەڕ دژی هەرێمی كوردستان بكات و سوپای عێراق تەنها دژی داعش دەجەنگێت كە ئێستا ئامادەسای دەكات بۆ جەنگی ئازادكردنی قەزای قائیم.


شەوی ڕابردوو ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە كە چەند پەیامێكیان پێگەشتووە كە ئاماژە بە ئامادەسازی حەشدی شەعبی و قۆلیسی فیدڕاڵی دەكات بۆ هیچرشكردنە سەر كەركوك و ناوچەكانی نەینەوا.