سێ‌ رۆژ ماتەمین لەم قەزایە راگەیەندرا

پێنج شەممە, 12 تشرینی یەکەم 2017 06:37

 

 

پاش ئەوەی شەوی رابردوو هێرشێكی خۆكوژی كرایە سەر قاوەخانەیەكی شەوانەو لەئەنجامیشدا دەیان كەس بوونە قوربانی، بۆ ماوەی سێ‌ رۆژ پرسە لەشارەدێی هیتی خۆرئاوای ئەنبار راگەیەندرا.

(موحەمەد موحەمەدی) سەرۆكی ئەنجوومەنی شارەدێی هیت بۆ سۆمەرییە نیوز رایگەیاند، شەوی رابردوو هێرشێكی خۆكوژی كراوەتە سەر قاوەخانەیەكی شەوانەو لەئەنجامیشدا (10) كوژراوو (15) برینداری لێكەوتۆتەوە.

موحەمەدی راشیگەیاندووە، بۆ راگەیاندنی ماتەمینی بڕیاریانداوە تاكو سێ‌ رۆژی تر پرسەی گشتی رابگەینن.

 

ئـ . كـ