كۆنتڕۆڵكردنەوەی تەواوی قەزای حەویجە ڕاگەیەندرا

پێنج شەممە, 12 تشرینی یەکەم 2017 08:55

 


وتەبێژی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی وەزارەتی بەرگریی عێراق كۆنتڕۆڵكردنەوەی تەواوی حەویجە ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەش كرد هیچ گرژییەك لە كەركوك نیە.

 

 

عەمید یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی وەزارەتی بەرگریی عێراق لەكۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا كۆنتڕۆڵكردنەوەی تەواوی حەویجە ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەش كرد: 400 چەكداری داعش لەحەویجە كوژراون و 500 بۆمبی چێنراویش پوچەڵكراونەتەوە و 145 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی داعشیشمان تەقاندوەتەوە.

 

 

هەروەها ووتیشی: هاوپەیمانان ڕۆڵێكی گەورەیان لەكۆنترۆڵكردەنەوەی قەزای حەویجەدا هەبووە و هیچ جۆرە گرژییەك لە نێوان پێشمەرگەو هێزەكانی عێراق لە حەویجە بونی نیە و لەئێستاشدا هیچ گرژییەك لە كەركوك نیە.

 

 

 

 

 

 

س ب