هێزه‌كانی عیراق ئۆپه‌راسیۆنێكی نوێ ده‌ستپێده‌كه‌ن

پێنج شەممە, 12 تشرینی یەکەم 2017 09:55

فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدرالی ره‌وانه‌كردنی هێزی بۆ ناوچه‌كانی خۆرئاوای پارێزگای ئه‌نبار راگه‌یاند: بۆئه‌وه‌ی له‌ ژێرده‌ستی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) ده‌ریبهێنن.

فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدرالی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه‌ : هێزه‌كانی پۆلیسی فیدرالی و دژه‌تیرۆر و سوپای عیراق روویان له‌ خۆرئاوای ئه‌نبار كردوه‌ و ئامانجه‌كه‌ش كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كانی قائیم و راوه‌یه‌.

زۆرینه‌ی ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی داعش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و عیراقه‌وه‌ كۆنترۆڵكراونه‌ته‌وه‌ و ئێستاش ته‌نها هه‌ردوو ناوچه‌ی راوه‌ و قائیم ماون بۆئه‌وه‌ی به‌ ته‌واوی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌ له‌ عیراقدا نه‌مێنن.

 

 

هونه‌ر بانه‌گوڵانی