هۆشیار عەبدوڵا: شەقامی كوردی پشتیوانی ڕادەستكردنەوەی فڕۆكەخانە و خاڵە سنوریەكان دەكەن بە بەغدا

شەممە, 14 تشرینی یەکەم 2017 08:38

 

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت بڕیاری ڕیفڕاندۆم تاكلایەنە بووە و گەلی كوردیش پشتیوانی ڕادەستكردنەوەی خاڵە سنوری و فڕۆكەخانەكان بە بەغدا ده‌كات .


هۆشیار عەبدوڵا لە فراكسیۆنی گۆڕان لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی سكۆب 24 ڕایگەیاند: شەقامی كوردی لەگەڵ ڕادەستكردنەوەی خاڵە سنوریەكان و هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانیە بە بەغدا بۆ ئەوەی كۆتایی بە دۆسیەی گەندەڵی دارایی ئەو شوێنانە بهێندرێت كە سەركردایەتی سیاسی كورد بەڕێوەی دەبەن .

وتیشی: ئەگەر ئەو شوێنانە ڕادەستبكرێتەوە ئەوا گەلی كورد لە داهاتەكەی سودمەند دەبێت .

پەرلەمانتارەكەی بزوتنەوەی گۆڕان دوپاتیشی كردەوە كە بڕیاری تاكلایەنە بووە و لە پێناو بەرژەوەندی تاكەكەسی بووە نەك نیشتیمانی .