بەسرە هه‌ڕه‌شه‌ له‌ حكومه‌تی عێراق ده‌كات

یەک شەممە, 15 تشرینی یەکەم 2017 10:21

 

به‌هۆی پشتگوێخستن و نه‌دانی شایستە داراییەکانی پارێزگاكه‌یان، ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە هەڕەشە له‌ حكومه‌تی عێراق ده‌كات و داوای دروستکردنی هەرێمێكی سه‌ربه‌خۆ دەکەن.


وەلید قەیتان، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە بە میدیاکانی راگەیاندووە: پارێزگای بەسرە %80ی داهاتی عێراق و بودجەی گشتیی عێراق دابین دەکات، بەڵام بەغدا ماوەیەکی زۆرە شایستە داراییەکانی بەسرەی نەداوە.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە، هەڕەشە لە بەغدا ده‌كات و ده‌ڵێت: ئەگەر حکوومەتی عێراق مافە داراییەکانی بەسرە نەدات، ئەوا ئەو پارێزگایە بەرەو راگەیاندنی هەرێمی بەسرە هەنگاو دەنێت، چونکە ئێستا بەغدا تەنانەت پارەی پترۆدۆلاری بەسرەشی بڕیوە.

جێگه‌ی باسه‌ له‌ ئێستادا زۆرینەی هاووڵاتییانی شاری بەسرە داوای دروستکردنی هەرێمی بەسرە دەکەن، بەمەبەستی خزمەتکردنی پارێزگاکەیان بە داهات و نەوتی شارەکەیان.

 

ش.م