عەبادی دەچێتە سعودییە

سێ شەممە, 17 تشرینی یەکەم 2017 20:37

 

 

بڕیارە هەفتەی داهاتوو سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی عەرەبستانی سعودییە بكات و لەگەڵپاشای ئەو وڵاتە كۆببێتەوە. 

میدیا عێراقییەكان جەختیان لەوە كردۆتەوە، كە هەفتەی ئایندە سەرۆك وەزیران بەسەرۆكایەتی شاندێكی حكومەتەكەی دەگاتە ریاز.

ئاژانسی سپۆتنیك بڵاویكردۆتەوە، لە میانەی گفتوگۆی تەلەفونی (سەلـمان بن عەبدولعەزیز) پاشای سعودییەو (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی عێراق سەبارەت بە گۆڕانكارییەكانی كەركوك، سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە، كە هەفتەی داهاتوو سەردانی عەرەبستان دەكات.

میدیا عێراقییەكانیش ڕایانگەیاندووە، شاندێكی پێكهاتوو لە وەزیرانی عێراقی بۆ واژۆكردنی ڕێككەوتنەكان لەگەڵ عەرەبستان سەردانی ئەو وڵاتە دەكەن، بەڵام هێشتا رۆژی تەواوی سەردانەكە دیاری نەكراوە.

 

ئـ . كـ