داعش هێرش دەكات و چەند گوندێك كۆنترۆڵ دەكات

چوار شەممە, 18 تشرینی یەکەم 2017 19:39

 

 

ئەمشەو گروپە چەكدارەكانی جاعش لەسنووری شارەدێی داقوق هێرشیان كردووەو چەند گوندێكیان خستۆتە ژێر چنگی خۆیان.

میدیای فەرمی یەكێتی بڵاویكردۆتەوە، ئەمشەو گروپە چەكدارەكانی داعش لەسنووری شارەدێی داقوق پەلاماری چەند گوندێكیان داوە خستوویانە ژێر چنگی خۆیان.

بەپێی زانیارییەكان، گروپە چەكدارەكانی داعش لە قۆلی (حەوتەغار) لە سنووری داقوق هێرشیان كردۆتە سەر سوپای عێراق و هێزەكانی حەشدی شەعبی.

ئەمەو چەكدارەكانی داعش گوندەكانی (عەلی، تۆپزاوەو عارەب كۆیی) یان كۆنترۆڵ كردووەو دانیشتوانی ئەو گوندانە بەرەو كەركوك دەڕۆن و هاوكاتیش داعش سنوورەكانی ئەو ناوچەیە تۆپباران دەكەن.

 

ئـ . كـ