حەیدەر عەبادی: فەرمانمان داوە بە كشانەوەی سەرجەم هێزە چەكدارەكان

پێنج شەممە, 19 تشرینی یەکەم 2017 05:49

 


دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی كشانەوەی هيَزەكانی حەشدی شەعبی لە خانەقین و كەركوك، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراقی ڕایدەگەیەنێت كشانەوەی هێزە چەكدارەكان لە كەركوك لەسەر فەرمانی ئەو بووە.


درەنگانێكی شەوی ڕابردوو حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند سەرجەم هێزە چەكدارەكان لە پارێزگای كەركوك دەكشێننەوە و تەنها پۆلیسی فیدڕاڵی دەمێننەوە بۆ پاراستنی ماڵ و موڵكی هاوڵاتیان.


كشانەوەی هێزەكانی حەشدی پاش ئەوە هات كە بەشێكی زۆری دانیشتوانی ناوچەكانی خانەقین و كەركوك دژی بوونی ئەو هێزانە وەستانەوە و لە چەند شوێنێك ئاڵای عێراقیان هێنایە خوارەوە.