بۆرییە نەوتییەكانی كەركوك بۆمبڕێژ كراون

سێ شەممە, 14 تشرینی دووەم 2017 05:42
هێزەكانی سوپای عیراق بە درێژایی بۆری گواستنەوەی نەوتی كەركوك بۆمبـی چێنراو پوچەڵدەكاتەوە.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەكی بەرپرس لە پرۆسە سەربازییەكانی كەركوك رایگەیاندوە، بە درێژایی بۆری گواستنەوەی نەوتی كەركوك 152 بۆمبی چێنراو بڵاوكراونەتەوە.
سەرچاوەكە وتوشیەتی: هێزە سەربازییەكان بەردەوامن لە راماڵین و پاككردنەوەی رێڕەوی هێڵی گواستنەوەی بۆریی نەوتی كەركوك بەرەو فەتحە لە باشوری رۆژئاوایی شارەكە، راشیگەیاندوە، ئەو هێڵەی كە بۆریە نەوتەكە لە عەمبارەكانی كەی وەن و وێستگەی IT-1 دەردەچێت كە ناسراوە بە هێڵی عیراقی توركی تا دەگاتە ناوچەی فەتحە، توانیویانە تا ئێستا 152 بۆمبی چێنراو بە درێژایی ئەو هێڵە پوچەڵبكەنەوەو تائێستاش بەردەوامن.