پاشای ئوردن بروسكەی ماتەمینی ئاراستەی فوئاد مه‌عسوم ده‌كات

سێ شەممە, 14 تشرینی دووەم 2017 06:47
بەبۆنەی گیان لە دەستدانی ژمارەیەك هاوڵاتی لە بومەلەرزەكەی رۆژی یەكشەممەدا، پاشای ئوردن بروسكەی ماتەمینی ئاراستەی سەرۆك كۆماری عیراق كرد.
 
شا عەبدوڵڵای دوەم پاشای شانشینی ئوردن بروسكەیەكی ماتەمینی ئاراستەی فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عیراق و تیایدا سەرەخۆشی خۆی و وڵاتەكەی ئاراستەی قوربانیانی بومەلەرزەكەی رۆژی  12-11 كردوە كە ناوچەیەكی كوردستان و عیراق و ئێرانی گرتەوە.
 
ناوبراو پرسەنامەیەكی هاوشێوەی ئاراستەی حەسەن روحانی سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش كردوە.
 
 
 
 
هونه‌ر بانه‌گوڵانی