ماڵی وەزیرێكی حكومەت ئاگری تێبەربو

سێ شەممە, 14 تشرینی دووەم 2017 17:12
ماڵی وەزیرێكی حكومەتی عیراق ئاگری تێبەربو و وتەبێژی وەزارەتەكەش هۆكاری روداوەكە بۆ سوتانی مۆلیدەكەی دەگەڕێنێتەوە.
رۆژی سێشەممە 14-11 ئاگر لە ماڵی محەمەد شەیاع سودانی وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی كەوتەوە، بە هۆی روداوەكەشەوە، جگە لە زیانی ماڵی، چەند كارمەندێكی وەزارەتەكە بریندار بون كە هێشتا لە ژێر چاودێریی تەندروستیدان.
لە بارەی روداوەكەوە، عەمار منعم وتەبێژی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی عیراق رایگەیاندوە، ئاگرەكە بە هۆی مۆلیدەی ماڵی وەزیرەوە كەوتۆتەوە و پێناچێت مەبەستێكی تێكدەرانە لە ئارادا بێت.
ئاشكراشیكرد، وەزیر بە ئەركێك لە دەرەوەی وڵاتە، ئاگرەكەش بۆتە هۆی برینداربونی دو كارمەندی وەزارەتەكە.