بەهۆی ئەوەی ئاگاداری هاتنی هێزەكەی كەركوك نەبووە، حكومەتی عێراق یاداشتێكی نیگەرانی دەداتە ئەمریكا

چوار شەممە, 06 کانونی یەکەم 2017 08:10


ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت ئەو هێزەەی ئەمریكا بەم دواییانەی هاتنە كەركوك بێ ئاگاداری حكومەتی ناوەند بووە و بەم هۆیەشەوە حكمەتی عێراق یاداشتێكی نیگەرانی دەداتە لایەنی ئەمریكەی.


ئەسكەندەر وەتوت، بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، سوپای ئەمریكا لە كاتی هاتنیان بۆ كەركوك هیچ هەماهەنگیەكیان لەگەڵ عێراق نەكردووە، بۆیە حكومەتی عێراق لەم هەنگاوە نیگەرانە و بە هەوڵێكی ددەنێت بۆ پشتیوانی لایەنی كوردی.


وتیشی: پەرلەمان پێشێلكردنی نەریتی دیپلۆمایسی لەلایەن ئەمریكاوە تاوتوێ دەكات و حكومەتیش یاداشتی نیگەرانی پێشكەش دەكات.